چاویارنیوز _ لوقمان غەفور، رۆژنامەنووس، لە وتارێکدا دەڵێت: راستییەکە ئەوەیە، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو پۆستە گرنگ و پڕبایەخە نییە، کە کورد لە بەغداد، لە هەوڵی بەدەستهێنانیدایە و خۆی تووشی ئەو تەفرەقە و ناکۆکییە سیاسییە کرد، بەڵام دەرکردنی ئەو پۆستە لە ژێر چاو و چنگی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ لایەنەکانی دیکەی کوردستان تەنیا شکاندنی پۆرتی پارتییە لە بەغداد، من زۆر دەمێکە وتوومە، پێویستە پارتی حەقیقەتێک هەیە لەبەرچاوی بگرێت ئەویش ئەوەیە، پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان، بەشێوەیەکی سیاسییانە و برایانە، رێکخاتەوە.
ڕایگەیاند: پارتی دەبێت یەکەم شت، پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باشبکات، پارتی ناتوانێت هیچ هەنگاوێکی سیاسیی لە کوردستان و لە بەغداد بنێت، بەبێ دانوستان و پێکەوەیی لەگەڵ یەکێتی، هەر دژایەتییەکیش بکات، لە ئێستا و داهاتوو شکستدەهێنێت!
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی پێویستە سەرنجبدات، هەر لەدوای ئەو لێدوانەی مەسعود بـارزانی، کە وتی: پۆستی سەرۆک کۆمار مەرج نییە بۆ یەکێتی و پارتی بێت، رێک یەکێتی ئەوەی جێبەجێکرد بەسەر جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە پارتی وت: جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش نابێت تەنیا بۆ یەکێتی و پارتی بێت.
لوقمان غەفور ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە، دەیانجار بەداخەوە، پارتی تووشی غرور بووە، بەتایبەت پاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پرسی ریکلامکردن بە یەک ملیۆن دەنگ، بەڵام دەبێت پارتی دڵنیابێت لە رووی پێگەی سیاسیی لە عێراق و ناوچەکە، ئێستا یەکێتی هاوشانی پارتییە!
No Comment! Be the first one.