چاویارنیوز _ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق، یەکێکە لە گرانترین بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە مێژوودا، بەهۆى نەبوونى چاودێرییەکى وردیشەوە بۆ بانگەشەکان، چەندینجار لەهەڵبژاردنەکانیتر زیاتر خەرجکراوە.
وەک دەزانرێت، لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا بڕیاردراوە لەسەر خەرجکردنی 250 دینار بۆ هەر دەنگدەرێک، بەپێچەوانەوە لەم هەڵبژاردنە خوێندنەوە مەیدانییەکان ئەوە ئاشکرادەکات کە خەرجییە ڕاستەقینەکان بەلایەنی کەمەوە لە نێوان 3 بۆ 4 ترلیۆن دیناردایە و خەرجى بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە بەبێ شەفافیەتێکی ڕوون، یان چاودێری کاریگەر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، بۆ هەر کاندیدێکیش یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار خەرجییەکەیەتی.
خەمڵاندنە ئابوورییەکان دەڵێن: بۆ ٧٩٢٦ کاندید، نزیکەی ١١ تریلیۆن دینار (٨.٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی) خەرجییەکانە بە نرخی ١٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک، بەمەش هەڵبژاردن بووەتە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات.
بەراوردکارییە ئابوورییەکان دەریدەخەن، کە ئەو بڕە پارەیەی بۆ بانگەشەکانی هەڵبژاردن خەرج دەکرێت دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دروستکردنی 110هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە نرخێکی گونجاو، بە تێکڕا 100 ملیۆن دینار بۆ هەر یەکەیەک. پاشان دروستکردنی هەزار و ٨٦٠ قوتابخانەی بنەڕەتی ستاندارد، بە تێکڕا ٦ ملیار دینار بۆ هەر قوتابخانەیەک. هەروەها بنیادنانی 92 خۆشخانەی توانای مامناوەند (هەریەکەیان 150 قەرەوێڵە)، بە تێچووی هەر نەخۆشخانەیەک 120 ملیار دینار. پاشان چاککردنى 8 هەزار و 400 کیلۆمەتر ڕێگای شارەکان، بە تێکڕا 1.3 ملیار دینار بۆ هەر کیلۆمەترێک.
پارەیەکی خەیاڵی بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن خەرجکراوە
ئەو پارەیەی بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن خەرجکراوە بەسە بۆ دروستکردنی ١١٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و ١٨٠٠ قوتابخانە و ٩٢ نەخۆشخانەی نوێ.
No Comment! Be the first one.