چاویارنیوز _ نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان کە لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت، بەپێی ئەرکەکانیان دابەشکراون بۆ شەش جۆر، ئەگەریش فەرمانبەری حکومی یان خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بێت جیاوازی هەیە و پاداشتەکانیان دەکەوێتە ساڵی نوێ.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2025/11/11 بەڕێوەچوو، لەئێستادا زیاتر لە 20 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام کارمەندانی سەر سندووقەکان هێشتا پاداشتیان وەرنەگرتووە و کۆمسیۆنیش دەڵێت: دەکەوێتە ساڵی 2026 و شەش جۆر پاداشتیش بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دیاریکراوە.
پارەی کارمەندەکانی هەڵبژاردن دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
No Comment! Be the first one.