چاویارنیوز _ بەیانی ئەمڕۆ پاسێکی زیارەتکاران لە بەسڕە وەرگەڕا و نزیکەی 50 کەس بوونە قوربانی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لەسەر رێگای خێرای ناو قەزای زوبەیر سەر بە پارێزگای بەسڕە، وەرگەڕا و قوربانی لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی زوبەیردا هاتووە، رووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەشت کەس و برینداربوونی نزیکەی 40 کەسی دیکە؛ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی داد و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەکانی فریاگوزاری ئامێری بڕین و کەرەستەی تایبەتمەندیان بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بەو کەسانەی لەناو پاسەکەدا گیریانخواردووە و تاوەکو ئێستا چەند کەسێکیان رزگارکراون.
پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا
لە راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی زوبەیردا هاتووە، رووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەشت کەس و برینداربوونی نزیکەی 40 کەسی دیکە.

No Comment! Be the first one.