چاویارنیوز _ د. یاسین تەها توێژەر و مامۆستای زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: بە ووردبوونەوەیەکی کەم لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سێ خاڵی سەرەکی بەڕوونی دەردەكەون:
یەکەم _ کاتێک هەندێک لە پەرلەمانتاران تەنانەت توانای نوسینی ناوی کاندیدەکانیان بە دروستی نییە و هەڵەی “ڕێنوس” دەکەن و دەبێتە كێشە بۆ لیژنەی جیاكردنەوە، چۆن دەکرێت چاوەڕوانی ئەوەیان لێ بکرێت پڕۆسەی تەشریع و چاودێری بەڕێوەبەرن؟
دووەم _ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی” بە وردی یاری بە درز و کەلێنەکان کرد و بە قۆستنەوەی هەڵەكان توانی ئیرادەی سیاسی خۆی بەسەر تەواوی پڕۆسەکەدا بسەپێنێت. سێیەم _ پڕۆسەکە زیاتر لە “مەزاتخانە” دەچو؛ ئەوەندەی مامەڵە و ئەجێندای دیكە ئاراستەی دەکرد، ئەوەندە لۆژیک و بنەمای سیاسی لەپشت نەبو. ئیدی شرۆڤەکردنی سیاسییانەی مانایەكی نییە.
پرۆسەکە لە مەزادخانە دەچوو
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی، توانی ئیرادەی سیاسی خۆی بەسەر تەواوی پڕۆسەکەدا بسەپێنێت.
No Comment! Be the first one.