چاویارنیوز _ بەپێی زانیاریی میدیاکان، بۆ مووچەی ئەم مانگە، پێدەچێت بەغدا زووتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستووەتەوە بەوەی کە مووچەی چەند وەزارەتێکی خۆی دابەشبکات، دواتر مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
بەپێی یاساش، لەبەرئەوەی ئەم مانگە کۆتایی ساڵە، بۆیە لە عێراق بڕیارە زووتر لە مانگەکانی دیکە مووچە دابەشبکرێت و راستەوخۆ دوای ئەوەش مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
پێدەچێت ناردنی مووچەی هەرێم پێشبخرێت
بەپێی ئەو سیستمەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچە پێڕەویدەکات، پێدەچێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشبکەوێت.
No Comment! Be the first one.