چاویارنیوز _ دوای ئەوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینی، لەئێستادا داوای دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێم دەکرێت.
سەلام ئەلزوبەیدی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری سەربە حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئەو بیانوانەی پێشتر تورکیا هەیبوو بۆ هاتنەوە ناوە بۆ خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ئیستا نەیماوە، بەڵام هەر بەردەوامن لە لەشکرکێشی بەقوڵایی 50 کیلۆمەتر.
وتیشی: پێویستە چیتر ئەو هێزانە لە خاکی هەرێم بکرێنە دەرەوەو لەشکرکێشێ کۆتایی بێت.
ناوبراو داواشی کردووە حکومەتی عێراقی فشار بکات بۆ دوورخستنەوەی هێزی تورکیا، کە وادەردەکەوێ نیەتی داگیرکاری زیاتری خاکی عێراقیان هەیە.
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر:
پێویستە سوپای تورکیا لە هەرێم و عێراق دەربکرێت
سەرکردەیەک لە لەهاوپەیمانی نەسر دەڵێت: سوپای تورکیا بیانووی داگیرکاری نەماوەو پێویستە لەخاکی عێراق بچنەدەرەوە.

No Comment! Be the first one.