چاویارنیوز_ ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: پێویستە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەست لە پشووی پەرلەمانی هەڵبگرن و چالاکی جۆربەجۆر بکەن لەپێناو مووچە.
یاسین تەها توێژەرو ڕۆژنامەنووس وتی: دەبوو وەك پابەندییەكی ئەخلاقی خۆیان؛ فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیان لە پشوو هەڵگرتایە و لە بەغدا بە چالاكی جۆراوجۆر تیشكیان بخستایەتە سەر خەموژانی مووچەخۆرانی بە بارمتەگیراو لە هەردوولا.
ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوان بەدەنگ و لە پشكی خەڵكی كوردستان بوونەتە پەرلەمانتار، بە ئەوو زیاتر لە 600 پەرلەمانتارە خانەنشینەی پەرلەمانی كوردستانیشەوە كە هەندێكیان نیشتەجێی هەندەرانن و نازانن لێرە چی ڕوودەدات.
ئاماژە بۆئەوەشدەکات: دەركەوتنی پەرلەمانتاران لە میدیا ناوخۆییەكانی كوردستان، كاریگەریی سفرە و هەندێكیشی هەڵمەتی بانگەشەی خولی نوێیە.
یاسین تەها:
پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکان پشووەکانیان هەڵوەشێننەوە
هەندێک پەرلەمانتار لە هەنداران دەژین و نازانن لەکوردستان چی ڕوودەدات.

No Comment! Be the first one.