چاویارنیوز _ ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقم کرد، لەزاری وەزیری داراییەوە بۆم دەرکەوت، مووچەی مانگی یەک لە وردبینیدایە و لەم دوو رۆژەدا تەواودەبێت.
بەپێی بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە، تەیف سامی چاوەڕێی سێ شت دەکات تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، کە بریتین لە، ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نووسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە رادەستکردنی نەوت، ئەگەر ئەو سێ داواکارییە جێبەجێ نەکرێت، ئەوا مووچە دوادەکەوێت.
پەرلەمانتارێک زانیاریی لەسەر مووچە دەدرکێنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: لەئەگەری دواکەوتنی داواکانی وەزیری دارایی عێراق، مووچەش دوادەکەوێت.
No Comment! Be the first one.