چاویارنیوز _ دەوڵەتی سعودیە بە رەسمیی بڵاویکردەوە سبەینێ چوارشەممە، دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
هەندێک وڵاتیش لەگەڵ سعودیە ناکۆکن و پێیانوایە پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، لەم بارەیەوە، وەقفی سونەی عێراقی پێچەوانەی سعودیە، رۆژی پێنجشەممە 19ـی 2ـی 2026، وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریکرد، ئەمە لەکاتێکدایە دەزگا پەیوەندیدارەکانی سعودییە دەڵێن: مانگمان بینیوە و سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
لەلای خۆیەوە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاندووە، سەبارەت بەدیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، چاوەڕێی بڕیاری رەسمیی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بکەن لە ھەرێم دەکەن و تکایە پەلەمەکەن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادروست.
پەلەمەکەن لەبڵاوکردنەوەی یەکەم رۆژی رەمەزان
ناوەندەکانی فەلەکناسی و دەزگای پێشبینیی وڵاتان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان جیاوازن.
No Comment! Be the first one.