چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لەپەیامێکدا کە بەکوردی ڕایگەیاندووە، دەنووسێت: وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەکێڵگانە نەوتییەکانی هەرێم وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردەی دەکات.
باس لەوەشدەکات، ئەم کارە دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی سامان مسۆگەر دەکات، شوێنەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و هاندەری وەبەرهێنانە.
محەمەد شیاع سودانی:
چاوەڕێی ئەم ڕێککەوتنەبووین
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات و وەک ڕێککەوتنێکی مێژویی ناوی دەبات و ڕایگەیاندووە، دەمێکە چاوەڕێی ئەم ڕێککەوتنەن.

No Comment! Be the first one.