چاویارنیوز _ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی هومام حەمودی کۆدەبنەوە و نوری مالیکی بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، هەریەکە لە محەممەد شیاع سودانی و عەمار حەکیم و هادی عامری و قەیس حەزعەلی، پێکەوە هەوڵدەدەن کەسێکی دیکە وەک شوێنگرەوەی نوری مالیکی کاندید بکەن بۆ سەرۆک وەزیران.
لەم بارەیەشەوە، نوری مالیکی و دەوڵەتی یاسا باس لەوەدەکەن، تائێستا مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە و نەکشاوەتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
No Comment! Be the first one.