چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژە بە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەسەر پڕۆژەی یەکگرتنی هەردوو کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتەجێبوون دەکات، لەکۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە راسپاردەکانی پڕۆژەکە کراوە، کە ئیدی تەنها پشتدەبەسترێت بە کارتی نیشتمانی لە تەواوی مامەڵەکان و دامودەزگاکاندا، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لە زانیارییە کەسییەکانی هاووڵاتییان و زیادکردنی زانیارییەکانی کارتی نیشتەجێبوون بۆ سەر کارتی نیشتمانی، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی کارتی نیشتەجێبوون.
ڕاگەیەنراوەکە باس لەوەدەکات، سەرۆک وەزیران داوادەکات، پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ڕێکارەکان بۆ ئەوەی ئیدی کارتی نیشتیمانی ببێتە تاکە بەڵگەنامە بۆ مامەڵەکردنی هاووڵاتییان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان.
چیتر تەنها ئیش بە کارتی نیشتمانی دەکرێت
سەرۆک وەزیرانی عیراق، بریاریدا لەخێراکردنی یەکگرتنی کارتی نیشتیمانی وکارتی نیشتەجێبوون، بەو پێیەش ئیدی کارتی نیشتەجێبوون کاری پێناکرێت.
No Comment! Be the first one.