چاویارنیوز _ موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: شەش کەس پێشنیازکراون بۆئەوەی ببە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کە ئەوانیش بریتیین لە “نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا”، “عەدنان زوورفی”، “قاسم ئەعرەجی”، “حەمید شەترانی”، “عەبدولحسێن عەبتان” و “محەمەد شیاع سودانی” سەرۆك وەزیرانی ئێستا.
وتیشی: پێشبڕکێی توند لەنێوان هەریەکە لە مالیكی و زوورفیدایە، جێگەی ئاماژەیە عەدنان زوورفی پەیوەندی فراوانی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات هەیە، هەرچی سودانیشە چانسێکی کەمی هەیە ببێتەوە سەرۆک وەزیران.
هەرچی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانیشە ئاماژە بەوەدەکات، چوارچێوەكە دوو ئاراستەی جیاوازی لەخۆ گرتووە و ئاراستەیەکیان پشتیوانی لە نوری مالیكی دەكەن و ئاراستەکەیتریش پشتیوانی محەمەد شیاع سودانین.
چەند کەسێک پاڵێوراون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران باس لەوە دەکات، ناوی چەند کەسێک پێشنیازکراوە بۆئەوەی لەدوای هەڵبژاردن پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەربگرن.

No Comment! Be the first one.