چاویارنیوز _ دوای ئەوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات، هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدرا، بەڵام لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ماوەی 48 سەعاتدا راپۆرتێک لەبارەی پێشنیازەکانی هەرێم و بەغدا ئامادەدەکرێت و کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران سازدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووەو ئەنجومەنی وەزیرانیش چاوەڕێی کاری لیژنەکە دەکات.
ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا کەوتەدەست لیژنە
ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراوە، لە شەش وەزیری کابینەکەی سودانی پێکدێت و بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، پرۆپۆزەڵی ڕێککەوتنەکە بدەن بە سودانی.

No Comment! Be the first one.