چاویارنیوز _ لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمان و حکومەتی کوردستان دوو دامەزراوەی دەستوریین و ئەرکی دابەشکردنی بودجە لەئەستۆی ئەواندایە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: ناکۆکیی سەرەکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە، ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن، بەئامانجی چارەسەرێکی هەمیشەیی کە هەم هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و هەم ناردنی مووچە مسۆگەربکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: بەگوێرەی دەستوور هەموو کاروبارەکان لەعێراق بەشێوەی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێن، بەڵام یاسا بەرکارەکان لەعێراق کۆنن و وەک دەستوور داوایدەکات هەموارنەکراونەتەوە، بۆیەش چارەسەری درێژخایەن بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەیە یاسای نوێی نەوت و غاز دەربکرێت، ئەنجومەنی فیدراڵ و ئەنجومەنی فیدراڵی گومرگیش دروستبکرێن.
ئاماژەی بەوەکرد: ئێستا لێکتێگەیشتنێکی ڕوون بۆ ڕادەستکردنی نەوت هەیە، ئەمەش چارەسەرێکی کاتییە تا کۆتایی ئەمساڵ، چارەسەری بنەڕەتی دەرکردنی یاسای نوێی نەوتو غازە، دەستوەردانی حکومەتی عێراقیش لەکاروباری ناوخۆیی کوردستان لەوانەش بابەتی موچەی فەرمانبەران، ناوی سیانیو وردەکاریی دیکە کارێکی ڕاست نییەو نابێت بەغدا دەسەڵاتە دەستورییەکانی کوردستان پێشێلبکات.
فوئاد حسێن:
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا چارەسەرێکی کاتییە
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: ئێستا لێکتێگەیشتنێکی ڕوون لەنێوان هەرێم ناوەند هەیە بۆ ڕادەستکردنی نەوت هەیە، ئەمەش چارەسەرێکی کاتییە تا کۆتایی ئەمساڵ.

No Comment! Be the first one.