چاویارنیوز _ دوای ئەوەی لەخوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە، بۆ جارێکی‌تر ڕەوتی سەدر ناچێتەوە ئەنجومەنی نوێنەران.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ناكه‌ن تاكو میلیشیاكان هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێنه‌وه و چه‌ك راده‌ستی ده‌وڵه‌ت نه‌كرێت.
باس لەوەشدەکات، ئەوەی دەیەوێت با بایکۆت بکات، ئەوانەی دیکەش ئەگەر دەیانەوێت با دوای حەزی دەسەڵات بکەون.
ڕاشیگەیاندووە، حەق سەرناكەوێت تەنیا هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیسەوە نەبێت.
دەڵێت: پێویستە عێراق سەربەخۆ بێت و پاشکۆ نەبێت و کاری بکرێت بۆ چاکسازیی و سزادانی گەندەڵکاران.
بۆ جاری دووەم؛
ڕەوتی سەدر ناچێتە ئەنجومەنی نوێنەران
ڕەوتی سەدر پێیوایە عێراق سەرناکەوێت، تا هەق سەرنەکەوێت، داواشدەکات میلیشیاکان هەڵوەشێتەوە.

No Comment! Be the first one.