چاویارنیوز _ پەرلەمانتارێک دەڵێت: خەرجنەکردنی مووچە لەسەر وتەی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراقە.
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم دەبێت مانگانە 400 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەبێت، بەغدا داوای 150 ملیار دیناری دەکات، واتە بەغدا بە (35% و 40%)ـی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رازییە، بەڵام حکومەتی هەرێم نایدات.
وتی: سودانی دەڵێت من لە سەروو پەرلەمان، حکومەت و دادگاوە نیم و خەرجنەکردنی مووچە لەسەر وتەی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراقە.
موسەننا ئەمین:
کابینەی دەیەم داهاتی ناوخۆ نادات
بەغدا داوای 150 ملیار دینار دەکات، واتە بەغدا بە (35% و 40%)ـی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رازییە.

No Comment! Be the first one.