چاویارنیوز – ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتی ناردن و دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەم یەك دوو رۆژەدا دادگای فیدراڵیی عێراق فەرمانسالاریی دەردەكات یاخود ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خۆی بڕیاردەدات و بڕێك پارە بە قەرز یاخود لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ هەرێم دەنێرێت.
وتیشی، “هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن لەم یەك دوو رۆژەدا مووچە بنێردرێت و دابەشبكرێت”.
راشیگەیاند، ئەو دوو بژاردەیە بۆ مووچەی مانگی پێنجە و دواتر هەرێم و بەغداد لەسەر میكانیزمێك بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو دەبێت رێكبكەون.
No Comment! Be the first one.