چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
لەو بارەیەوە، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی راگەیاند، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا بڕیاری لێدراوە، چەند لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا راپۆرتی خۆیان لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و بەرهەمهێنانی نەوت و توانای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بکەن.
ئاماژە بەوەدەکات، بڕیار بوو لیژنانەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا راپۆرتی خۆیان رادەستی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی کارەکانیان ماوەکە بۆ هەفتەیەکی تر درێژکرایەوە بۆ ئەم سێشەممەیە، بەڵام ئەوەبوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئەگەر لیژنانەکان بتوانن ئەمڕۆ راپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن، ئەوکات بەپێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران گرنگە
ئەگەر لیژنانەکان بتوانن ئەمڕۆ راپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن، ئەوکات بەپێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.

No Comment! Be the first one.