چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە خەرجکردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نیشانداوە، بە تەسلیمکردنی بڕی نەوتی بەرهەمهاتوو بە سۆمۆ و رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی.
وەزارەتی دارایی جەختیشی کردەوە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەرێم پابەندی بڕیارەکان و یاسای بودجە بێت.
پاش رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی؛
کۆتایی بە چاوەڕوانی موچەخۆرانی هەرێم هات
پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەرێم پابەندی بڕیارەکان و یاسای بودجە بێت.

No Comment! Be the first one.