چاویارنیوز _ ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەیەك بڕیاری دەركرد، كە مەبەست لێیان رێگریكردنە لە بەكارهێنانی موڵك و ماڵی دەوڵەت و قۆستنەوەیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، گرنگترین بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بریتیین لە:
قەدەغەكردنی پێدانی سوپاس و پێزانین بۆ فەرمانبەران، قەدەغەكردنی بەخشینەوە و پێدانی پارچە زەویی نیشتەجێبوون، قەدەغەكردنی دەركردنی فەرمانی دامەزراندن لە دامودەزگا و فەرمانگەكانی دەوڵەت، قەدەغەكردنی بەكارهێنانی توانا جۆراوجۆرەكانی ماددی و مرۆیی بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، کۆمسیۆن دامەزراندن و بەخشینەوەی زەوی قەدەغە دەكات.
کۆمسیۆن بڕیاری گرنگ دەردەکات
لە ڕاگەیەنراوێکی نوێدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: دامەزراندن و بەخشینەوەی زەوی قەدەغە دەكات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

No Comment! Be the first one.