چاویارنیوز _ عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی کۆمسیۆن ڕایگەیاند: پێویستە هەموو لایەنە بەشداربووەکان راپۆرتی دارایی ورد پێشکەش بکەن، پێویستە ئەو ڕاپۆرتانە هەموو خەرجییەکانی بانگەشەی بگرێتەوە، لەوانە وێنە، پۆستەر، رێکلام و خەرجییەکانی تایبەت بە چاودێرانی لایەنەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوانە بۆ دڵنیابوونە لە پاکی و بێگەردیی هەڵبژاردن و رێگریکردنە لە بەکارهێنانی پارەی سیاسی بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئاراستەی دەنگدەران.
وتیشی، ئەو ڕاپۆرتە دەبێت زانیاریی وردی لەبارەی داهات، سەرچاوەی دارایی، جۆری خەرجییەکان و گونجانیان لەگەڵ یاسا و رێنوێنییەکان لەخۆبگرێت، دوای ١٥ ڕۆژ لە هەڵبژاردن دەدرێتە کۆمسیۆن، و پێویستە ژمێریاری پسپۆڕیش لە دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ، راپۆرتی کۆتایی لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.
کۆمسیۆن داوای ڕاپۆرتی دارایی حزبەکان دەکات
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆن، ئاماژە بەوە دەکات کە ١٥ ڕۆژ دوای هەڵبژاردن پێویستە سەرجەم کاندیدە سەربەخۆکان، پارتەکان، هاوپەیمانەکان، ڕاپۆرتی دارایی بانگەشەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن.
No Comment! Be the first one.