چاویارنیوز _ نزار شەتری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاماژە بەوەدەکات، هیچ نووسراوێکی رەسمیمان پێنەگەیشتووە تایبەت بێت بە سزاکانی ئەمریکا لەسەر نەوتی عێراق، ئێمە مامەڵە لەگەڵ لێدوانی هیچ کەسایەتییەک ناکەین بەڵکو مامەڵە لەگەڵ دێکیۆمێنت و نوسراوی رەسمی دەکەین.
وتیشی:هەموو لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکان، لەوانەش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئاماژەن بۆ دروستی ئەو میکانیزم و بەڵگەنامە و تۆمارانەی کە لەلایەن سۆمۆوە پەسەندکراون.
کۆمپانیای سۆمۆ باس لە سراکان بۆ سەر نەوتی عێراق دەکات
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا کرد بۆ عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: هیچ نووسراوێکی رەسمیمان لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی وزە و نەوت لەلایەن ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە.
No Comment! Be the first one.