چاویارنیوز _ ناوەڕۆکی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عیراق كە ئاراستەی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم كراوە لە بەغدا، ئەوە ئاشکرا دەکات کە دەستەی پیشەیی چاودێریی و وردبینیی ژمێریاریی عیراق پشت بە وردبینییەكانی كۆمەڵەی چاودێرانی یاسایی هەرێمی كوردستان نابەستێت، لە نێوان هەرێم و عیراقدا ئەو بابەتە بووەتە کێشە.
د. مەروان محەممەد سەرۆكی كۆمەڵەی چاودێرانی یاسایی هەرێمیش دەڵێت: ئەوان ماوەیەک پێش ئێستا نووسراوەکەیان بەدەست گەیشتووە و سەرەنجی یاسایی خۆیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پیشەیی چاودێرانی ژمێریاریی هەرێمی كوردستان لە كۆنووسێكدا ئامادەكردووە و ناردوویانە بۆ بەغدا، كە تێیدا باس لە پاڵپشتی یاسایی و دەستووریبوونی كارەكانیان دەكات.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە لەگەڵ بەغدا كۆببنەوە لەسەر ئەو پرسە ا بگەنە رێكکەوتن، لەئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو پرسەش، ئەوا كێشە بۆ كۆمپانیاكان دروست دەكات.
کێشەیەکیتر لەنێوان هەرێم و بەغدا سەرهەڵدەدات
بەپێی زانیارییەکان بۆ تاوتوێکردن و ڕێکەوتن لەسەر پرسی كێشەی نێوان ئەنجوومەنی پیشەیی چاودێریی و وردبینی ژمێریاریی عیراق و هەرێم، هەولێر و بەغدا، كۆدەبنەوە.
No Comment! Be the first one.