چاویارنیوز _ لەگەڵ دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران، قسە لەسەر سەرۆکی یەکەم دانیشتن دەکرێت، فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاندووە، عامر فائیز بەتەمەنترین کاندیدە ئەو دانیشتنە بەڕێوەبەرێت.
بەپێی زانیارییەکان، فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، عامر فائیز وەك بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە دیاریکردووە و دەبێتە سەرۆكی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: نوری مالكی بەتەمەنترین پەرلەمانتارە و دەبێتە سەرۆكی یەكەم كۆبوونەوە.
لای خۆیەوە، عامر فائیز ئەندامی دەرچووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەو زانیارییانە هەڵەن کە دەڵێن “نوری مالکی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووە، بەپێچەوانەوە من لە ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووم و گەورەترم، لەکاتێکدا نوری مالیکی لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە، من بەتەمەنترینم و بەپێی بڕگەی دەستووری، دەبمە سەرۆکی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.
کێ یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەبات
دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند کرا، بەپێی مادەی 54 د.لەتیف جەمال سەرۆک کۆمار مەرسومی كۆماری دەرکرد بۆ یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ. بڕیارە لە 29ی مانگی 12دا، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتیی بەتەمەنترین کاندیدی دەرچوو، بەڕێوەبچێت.
No Comment! Be the first one.