چاویارنیوز _ حەسەن تۆران سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی عێراقی لەدیدارێکدا دەڵێت: خوێندنەوەی ئێمە وەک بەرەی تورکمانی و حزبە تورکمانەکان بۆ پرسی کەرکوک بەو شێوەیەیە کە شارێکی عێراقییە بە ناسنامەیەك و تایبەتمەندییەكی رۆشنبیریی توركمانی.
وتیشی: زانیارییەک بۆ یەکەمجار دەدرکێنم کە بۆ زۆرکەس نەزانراوە، وشەی توركمان لە عێراق ساڵانی 1957 و 1958 دەستپێدەکات، لەو ساڵانەدا ئێمە ناسێنراوین، ناومان توركمان نەبووە، بەڵكو ناومان توركەكانی عێراق بووە.
ئەو بەڵگە بۆ قسەكانی دەهێنێتەوەو كە سەرژمێری ساڵی 1957ە، ئەو كاتە ڕاپرسییەکە خانەی نەتەوایەتی تێدا نەبووە، بەڵكو خانەی زمانی دایك هەبووە، لە خانەی زمانی دایكیشدا لەجیاتی بەكارهێنانی ناوی توركمان، توركەكانی عێراقیان بەكارهێناوە.
ئەوەش ڕووندەکاتەوە، كاتێك ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی “كەركوك توركییە”، مەبەستی لەوە نەبووە كە بەشێكە لە توركیا، بەڵكو ئێمە توركەكانی عێراقین.
حەسەن تۆران:
کەرکوک شارێکی عێراقییە
سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی عێراقی ئاماژەبەوەدەكات، كەركوك شارێكی عێراقییە بە ناسنامەیەكی رۆشنبیری توركمانی، جەختیشدەكاتەوە ئێمە تورکەکانی عێراقین.
No Comment! Be the first one.