چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: لەوکاتەوەی دەستپێشخەریی “لە عێراق بخوێنە”یان ڕاگەیاندووە، 11 هەزار کەس لە 55 وڵاتەوە داواکارییان پێشکەش کردووە تا لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن.
پرۆژەی (لە عێراق بخوێنە)، پرۆژەیەکی سودانییە و دەرفەت بە خوێندکاران لە سەرتاسەری جیهان دەدات، بۆ خوێندن لە زانکۆکانی عێراق.
یانزە هەزار خوێندکار داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ خوێندن لە عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە 55 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە، خوێندکاران داوای ئەوە دەکەن لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن.
No Comment! Be the first one.