چاویارنیوز _ بەپێی وتەی پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عێراق، حزبەکەی لە حکومەتی بەغدا ناکشێتەوە. لەبارەی مووچەشەوە ناوبراو هەڵوێستی خۆی خستەروو.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “العهد” رایگەیاند: خەڵكی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرەوە نییە.
ئاشکرایکرد، کشانەوەی یەكێتی لە حكومەت لە ئارادا نییە.
سۆزان مەنسور داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بدەن و “کێشەکانیان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بكەن.
سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش لەبارەی پێكهێنانی حکومەتی باری نائاسایی، سوزان مەنسور وتی: یەکێتی لە عێراق رایگەیاند “قسەكانی نەرێنین و شەقام دەترسێنن”.
ڕاشیگەیاند: دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بەبێ پاساو بەجۆرێک لە دیکتاتۆریەت ناوبرد.
سۆزان مەنسور:
خەڵكی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرەوە نییە
پەرلەمانتارێک داوادەکات، هەرێم و ناوەند کێشەکانیان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بكەن.

No Comment! Be the first one.