سودانی و لەتیف ڕەشید لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە
دوولایەن جەختیان لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سەقامگیر لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا بۆ پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق کردەوە.
چاویارنیوز – نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کرد .
پێکەوە جەختیان لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سەقامگیر لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا بۆ پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق کردەوە لە ڕێگەی بڕگەکانی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، و گرنگی یاسای نەوت و گاز.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی یەکخستنی ڕیزە نیشتمانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵات کرایەوە
No Comment! Be the first one.