چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامی هەیە بۆ یەکێتی و پارتی
دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەو، چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە پارتی و یەكێتی دەكات رێکبکەون و پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە.
کۆمپانیای سۆمۆ باس لە سراکان بۆ سەر نەوتی عێراق دەکات
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا کرد بۆ عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: هیچ نووسراوێکی رەسمیمان لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی وزە و نەوت لەلایەن ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە.
هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
ئەگەر هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، ئەوا بەپێی رێککەوتنی چەند لایەنێکی عێراقی، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عێراقە.
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
تورکە تیرۆریستەکان و منداڵەکانیان رادەستدەکرێنەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، ئەو تورکە تیرۆریستانەی داعش کە لە سوریاوە گواسترابوونەوە بۆ عێراق، رادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە.
تەعریب بەردەوامە
وەزارەتی پلاندانینی عێراق بڕیاریدا، جەلەولا بکرێت بە قەزا و ناحییەی سەعدیەی بخاتەسەر جەلەولا.