فوئاد حسێن:
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا چارەسەرێکی کاتییە
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: ئێستا لێکتێگەیشتنێکی ڕوون لەنێوان هەرێم ناوەند هەیە بۆ ڕادەستکردنی نەوت هەیە، ئەمەش چارەسەرێکی کاتییە تا کۆتایی ئەمساڵ.
وەزیری وزەی توركیا:
بۆریی نەوتی عێراق بۆ توركیا هیچ كێشەیەكی تەكنیكیی نییە
وەزیری وزەی تورکیا بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندووە، بۆریی نەوتی توركیا بۆ عێراق، توانای گواستنەوەی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەڕۆژێکدا هەیە، بەڵام هیچ کاتێک بەتەواوی توانای خۆی کارینەکردووە.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، کۆمپانیا نەوتییەکان هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو بڕوایەی نەوت هەناردە بکەنەوە بەهۆی ئەوەی داوای گرەنتی دەکەن لە پێدانەوەی قەرزەکانیان.
چاوەڕێی هەرێم دەکەن
ئەگەر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت ئەوا عێراق چاوەڕێی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارەکەش دەکات.
کۆمپانیای نەوتی باکوور:
ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاند: لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان گوتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند ڕادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەم دێت.
بۆ بڕیاری ناردنی مووچەی هەرێم؛
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشدەخرێت
سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕەنگە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشبخرێت و تێیدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت.