چاویارنیوز – ئاژانسی هەواڵی «ئەلمەعلوومە» لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە پارێزگای ئەنبار بڵاوی کردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل کار لەسەر پلانێکی هاوبەش و زۆر نهێنی دەکەن بە ئامانجی لاوازکردن و بەئامانجگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، تا لەو ڕێگەیەوە دەرفەت بۆ هێرشی ئاسمانی دژ بە پێگەی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە خۆش بکەن.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، واشنتن لەم پێناوەدا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پێشتر هێرش بکرێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە میانەی بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە ئیسرائیلییەکانەوە، ئەو فڕۆکانە هەستیان بە بوونی ڕاداری نوێ و پێشکەوتوو کردووە لە عێراقدا کە توانای خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانیانی هەیە؛ هەر بۆیە هەوڵ دەدەن پێش ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ، سیستەم و ڕادارەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لەکار بخەن و گێژاوی ئەمنی دروست بکەن.
No Comment! Be the first one.