چاویارنیوز _ ئەمڕۆ بۆ سێیەمجار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی دووەمی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، ئەمە لەکاتێکدایە، لەگەڕی یەکەمی دەنگداندا، ڕێبوار کەریم 153، دەنگی بەدەستهێناو شاخەوان عەبدوڵڵاش 119 دەنگی بەدەستهێنا. لە گەڕی دووەمیشدا هیچکام لە دوو کاندیدەکە دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا، رێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێنا و 22 دەنگيش پووچەڵ بوون.
پێشتر پەرلەمان پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ هەیبەت حەلبوسی لەپێکهاتەی سوننە و پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی بۆ عەدنان فەیحان لەپێکهاتەی شیعە یەکلاییکردەوە، ئەوەتەوە پۆستی جێگری دووەمە زۆ کورد کە تائێستا ڕێککەوتن نەکراوەو چاوەڕێی گەڕی سێیەم دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستە.
ئەمڕۆ کوردێک دەبێتە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گەڕی سێیەمی یەكلاكردنەوەی پۆستی جێگری دووەم خراوەتە پاشنیوەڕی ئەمڕۆ، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو، لە گەڕی یەكەم و دووەم هیچ كام لە شاخەوان عەبدوڵڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی و رێبوار كەریم كاندیدی رەوتی هەڵوێست نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن.
No Comment! Be the first one.