چاویارنیوز _ ئەمڕۆ شەممە کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نیوان حکومەتی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێوەدەچێت.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، کۆمپانیا نەوتییەکان هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو بڕوایەی نەوت هەناردە بکەنەوە بەهۆی ئەوەی داوای گرەنتی دەکەن لە پێدانەوەی قەرزەکانیان و بەرزکردنەوەی کرێی بەرهەم هێنانی نەوت.
ئەو سەرچاوە وتوویەتی، چارەنووسی مووچە بەندە بە کۆبونەوەکانی ئەمڕۆ و ئەگەر گرفتێک نەبێت راپۆرتی کۆتایی دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری ناردنی مووچە دەدرێت.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، کۆمپانیا نەوتییەکان هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو بڕوایەی نەوت هەناردە بکەنەوە بەهۆی ئەوەی داوای گرەنتی دەکەن لە پێدانەوەی قەرزەکانیان.

No Comment! Be the first one.