چاویارنیوز _ بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و وەفدێکی هاوڕێی، بە سەردانێکی لەناکاو دێتە بەغداد و چەندین دیداری جیاواز ئەنجام دەدات.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە، دوێنێ گۆتێرێز ئیمزای لەسەر ناوی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح کرد وەک سەرۆکی باڵای کۆمسیارانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
ئەمڕۆ گۆتێریز دێتە بەغداد
میدیاکانی عێراق لەهەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دێتە بەغداد.
No Comment! Be the first one.