چاویارنیوز _ پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریی كۆتایی لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدات و ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەگەر بڕیارەكە لە بەرژەوەندی هەرێم بێت ئەوە شەش مووچەی مانگەكانی داهاتووی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی مسۆگەر دەكرێن. ئەمەش دوای ئەوەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەفتەی ڕابردوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەت بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی پەیوەست بە داهاتی نانەوتی لەنێوان هەرێم و بەغدا، پەنای بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت برد، تاوەكو بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدرێت.
ئەنجومەنی دەوڵەت دامەزراوەیەكی دادوەریی عیراقە و نوێنەرایەتیی دەسەڵاتی دادوەری كارگێری دەكات. كاری ئەو ئەنجومەنە بریتییە لە پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی حكومەت، كاتێك لەسەر پرسێك گرفت دروستدەبێت و لێكدانەوەی جیاواز بۆ یاساكان دەكرێت، ئەنجومەنی دەوڵەت دەقی یاساكان رووندەكاتەوە و گرفتەكان یەكلایی دەكاتەوە.
ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بڕیاردەدات
بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاری كۆتایی لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تایبەت بە داهاتی نانەوتی بدات.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.