چاویارنیوز _ حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە تەواوی کۆمپانیاکان رازی بوون بەو ڕێککەوتنە سێقۆڵییەو هیچ کێشەیەکیان نەبووە، هەر ڕێکار و پرنسیپ و خاڵێکیش مابێت، ئەوا حکومەتی هەرێم خۆی تەواوی دەکات.
لەدوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، میداکانی عێراق بڵاویانکردەوە ناردنی موچە گرێدراوە بە ڕادەستکردنی بەرهەمی نەوت و ناردنی داهاتی نانەوتییەوە.
حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەی مانگەکانی تریشەوە بە لایەنی هەرێمیان وتووە، تەواوی مووچەکانیتری هەرێم پەیوەستە بۆ چۆنێتی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانەوە.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، سودانی پێنج بنەمای بەرامبەر هەرێم بە مەرج گرتووە کە بریتیین لە:
یەکەم ـ خوێندنەوەی نوێ بۆ راپۆرتی ئەنجومەنی دەوڵەت دەکرێت و یەکلاییکردنەوەی داهاتی ناخۆ، بەوەش بەغدا مووچەی مانگی حەوت سەرفدەکات لەبەرامبەر 120 ملیار دینار کە هەرێم ڕادەستی بکات.
دووەم ـ دەبێت لە دوو ڕۆژیتردا نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە.
سێیەم ـ وەرگرتنی دەستپێشخەرییەکەی کۆمپانیای DNOی نەرویژی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەنارێم.
چوارام ـ بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گفتوگۆی مووچەی مانگەکانی هەشت تا 12 دەکرێت.
پێنجەم ـ پێویستە لە مووچەی مانگی هەشتەوە بڕی ئەو داهاتەی هەرێم رادەستی دەکات، زیاتر بێت لە 120 ملیار دینار.
No Comment! Be the first one.