چاویارنیوز _ سێشەممە 6ی کانوونی دووەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبەرامبەر ڕادەستنەکردنی بڕی 117ملیار دیناری پارەی بەشەخۆراکی ساڵانی 2003 تا 2022 لەلایەن هەرێمەوە، بەشە خۆراکی هەرێمی ڕاگرت.
لەو بارەیەوە، هاوکار کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و بەردەوام نابێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەکاتێکدایە، لەکۆی 12 جۆر بەشەخۆراکی ساڵانە، تائێستا 8 بەشی گەیشتۆتە هەرێم.
بەغدا ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ هەرێم ڕاگرت
بەغداد بڕیاریداوە لەم مانگەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانی هەرێم ڕابگرێت، ئەوەش بەهۆی کێشەیەکی دارایی کۆنی نێوان هەرێم و بەغداد.
No Comment! Be the first one.