چاویارنیوز _ نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ ڕایگەیاند: حکومەتی ناوەند چاوەڕوانی ڕادەستکردنی نەوتە.
وتیشی: تەیف سامی رایگەیاندووە خۆشحاڵە بە رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم، هەركاتێك بەپێی رێككەوتنەكە هەرێم نەوتی رادەستی (سۆمۆ) كردو داهاتی نانەوتیی بۆ مانگی پێنج رادەستكرد كە 120 ملیار دینارە، دەستدەكەن بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
نەرمین مەعروف:
بەغدا چاوەڕێی ڕادەستکردنی نەوت دەکات
تەیف سامی بە لیژنەی دارایی وتووە، هەرکاتێک هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی سۆمۆ کرد، ئەوکات مووچە دەنێرێت.

No Comment! Be the first one.