چاویارنیوز ـ ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: کێشەی مووچە کۆتایی دێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری و كۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوتەكەش دەكات.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاشیگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیاری و بەداواداچوونانەی كردوومانە، هەریەكە لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی هیچ گرفتێكیان نەهێشتووەتەوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت، تەنانەت وەزارەتی نەوتی عێراق كارمەندی پێویستیشی بۆ بەندەری جیهانی توركیا ڕەوانە كردووە، ئەوەی ماوەتەوە چەند گرفتێكی كەمە لە نێوان كۆمپانیاكان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.
وتیشی: هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم گرفت و بەربەستەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێن و دووبارە دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جیهان.
جەختی لەوەشکردەوە، بەهەناردەكردنەوەی نەوت، خاڵێكی سەرەكی لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەكرێت كە تایبەت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
شیروان میرزا:
بەمشێوەیە کێشەی مووچە کۆتایی دێت
شیروان میرزا ڕاشیگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیاری و بەداواداچوونانەی كردوومانە، هەریەكە لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی هیچ گرفتێكیان نەهێشتووەتەوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت.

No Comment! Be the first one.