چاویارنیوز _ تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەین مووچەی مانگی (حەوت) بنێرین، بەڵام دوو مەرجی سەرەکیمان هەیە.
وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە مەرجەکان بریتین لە: یەکەمیان پێویستە نەوتی هەرێم هەناردەبکرێتەوە و ڕۆژانە ئەو بڕە نەوتە ڕادەست بکەن کە لەسەری ڕێککەوتووین، هەناردەکردنەکەش لەلایەن سۆمۆوە دەبێت.
دووەم مەرج ئەوەیە: داوامان کردووە کۆمەڵێک داهاتی تری ناوخۆیی هەرێم کە کۆدەکرێتەوە ڕادەستی بەغدای بکەن.
تەیف سامی مەرجی نوێ بۆ هەرێم دادەنێت
وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی هەرێم مەرجەکانمان جێبەجێ بکات، ئەوا ئەوان هیچ لارییان لەوە نییە کە مووچەی فەرمانبەران دەنێرن.

No Comment! Be the first one.