چاویارنیوز _ حەیدەر بەرزنجی كەسایەتیی سیاسی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان، باس لەوەدەکات وتارە عەرەبییەکەی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانی کە لە موسڵ پێشکەشی کرد، هەنگاوێکی گرنگ بوو هەم لەكات و هەم لە ناوەرۆكدا، پەیامێك بوو بۆ هەموو عێراقیەكان و تەنها قەتیس نەبوو لە چوارچێوەی جوگرافیای كوردیدا، ئەم قسەکردنە بە زمانی عەرەبی رەنگدانەوەی ئاڕاستەیەكی نوێیە لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بەرەو بەهێزكردنی ئامادەبوونی لە دیمەنی سیاسیی عێراق و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی رۆڵی، وەك هاوبەشێكی سەرەكی لە دەوڵەتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆنی قسەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی تەواو ئارام و لەسترخۆ بوو، گرنگییەکیتریشی ئەوەبوو راستەوخۆ بوو، تاڵەبانی لەوتارەکەیدا جەختی لە هاوبەشی و چارەنووسی هاوبەش و ڕێزگرتن لە هەمەجۆریی پێکهاتەکان لە عێراق کردەوە، لەگەڵ تیشک خستە سەر رۆڵی سلێمانی و یەکێتی لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق لە قۆناغە سەختەکاندا.
ڕاشیگەیاند: ئێستا بەئاشکرا هەست بەوەدەکرێت، یەکێتی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی پێشەنگی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق، پاڵپشت بە میراتێکی دوورودرێژی سیاسی و مێژوویی، ئەمجارەیان حزبەکە بڕیاریداوە بە متمانەوە بەردەوام بێت، دوور لە بژاردەکانی “کاندیدی یەدەگ” یان سازانی کۆتا خولەکەكان، لە بەرامبەرداچانسی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی ئێستا بەرەو لاوازی دەڕوات، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی هاوسەنگی هێزو گەڵاڵەكردنی سازانی جیاواز.
دەرکەوتنی چانسی بافڵ تاڵەبانی بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار
بەپێی شیکەرەوەی چەند سیاسییەکی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و ناوی چەند کەسێکیان هێناوە
No Comment! Be the first one.