ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەم، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، تێیدا هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی کۆمسیۆن و چەند توێژێکی تر دەنگ دەدەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت: یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان هەیە. ژمارەی بنکەکان: 809 بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراقدا ئامادەکراون. ڕێژەی دەنگدەری تایبەت: 6.13%ـی کۆی گشتیی دەنگدەرانی عێراق پێکدەهێنن.
پرۆسەکە لە سەعات شەشی بەیانییەوە بۆ شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد
دەنگدانی ایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانی هەیە.
No Comment! Be the first one.