چاویارنیوز _ ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگەیاند: بڕی پێدانی کارەبا لەعێراق کەمیکردووە، چونکە بڕیاروابوو ئێران رۆژانه 25 ملیۆن مه‌تر سێجای غاز هه‌نارده‌ی عێراق بکات، بەڵام ئێستا رۆژانه 5 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز دەداتە عێراق، ئەمەش بەپێی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵات‌دا هەبووە، بەڵام ئێران پێی وتووین راگرتنی هه‌نارده‌ی غاز به‌هۆی “دۆخێكی لهناكاوهوهیه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق باس لەوەشدەکات، دوای ئەوەی ئێران هەناردەی غازی ڕاگرتووە، نزیكه‌ی 4000 بۆ 4500 مێگاوات كاره‌با کەمیکردووە، لەئێستاشدا كۆی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 17 هه‌زار مێگاوات.
ره‌نگه لە زستاندا ئێران غاز بۆ عێراق هەناردەنهكاتهوه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق دەڵێت: نزیكه‌ی 4500 مێگاوات كاره‌با له عێراق كه‌میكردووه، ئەوەش به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی غاز بووە له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، کە ڕه‌نگه لەم زستانه‌دا هەناردەکردن بووەستێنێت.
No Comment! Be the first one.