چاویارنیوز _ ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پەیامێکی لەبارەی گرژییەکانی پردێ بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێكی ناسراو له شارۆچكه‌ی پردێ له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پیلان و ئاژهوگێڕیدان، و ده‌یانه‌وێ به بیانوی جۆراوجۆر دۆخی سه‌قامگیریی سنووره‌كه تێكبده‌ن!
رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێ له ژێر هیچ ناو‌و ناونیشانێكدا دۆخی ئارامی كه‌ركوك تێكبدات.
رێوشوێنی یاسایی له دژی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه بیه‌وێ هه‌وڵی پیلانگێڕی یاخود ئاژاوگێڕی بدات.
كه‌ركوك چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله، رێگه ناده‌ین برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بشێوێنرێ
داواكارم هه‌موان دان به خۆتانا بگرن و ئارامی بپارێزن.
ئاسۆ مامه‌ند:
رێگه ناده‌ین برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بشێوێنرێ
سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێ شەوی ناحیه‌ی پردێ ـ وە، پەیامێکی بڵاوكرده‌وه.
No Comment! Be the first one.