چاویارنیوز _ مارک ساڤایا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)، نووسیویەتی: پێزانینمان هەیە بۆ پێشوازییکردن لە هەنگاوی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ دانانی چەکەکانیان، پیشاندانی نیەتی ئەو هێزانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان؛ بەس نییە، پێویستە ئەم هەنگاوە کردەیی بێت و سەرجەم گرووپە چەکدارەکان بگرێتەوە و ئەندامانیان بۆ ژیانی مەدەنیی و ئاسایی بگەڕێنرێنەوە.
ساڤایا باسی لەوەشکردووە، بەپێی دەستووری عێراق، هیچ حزبێكی سیاسی یان رێکخراو و تاکێک، مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکـ.ـداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، ئەم پرەنسیپە بەشێوەیەکی یەکسان لە سەرانسەری عێراقدا بەبێ جیاوازی جێبەجێدەکرێت.
ساڤایا هێزە عێراقییەکان ئاگاداردەکاتەوە
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق باس لەوەدەکات، پیشاندانی نیەتێک بۆ هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەس نییە، بەڵکو نابێت هیچ حزب و رێکخراوێکی عێراقی، خاوەن هێزی چەکدار بێت.
No Comment! Be the first one.