چاویارنیوز _ سبەێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و لە كارنامەى دانیشتنەكەدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری تێدا نییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی راگەیاندنی ئەنجومەنەکە بڵاویکردۆتەوە، دانیشتنەكە لە دوو بڕگە پێكدێت، لە بڕگەی یەكەمدا ژمارەیەكی تر لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی بۆ دەستبەكاربوون دەخۆن، بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەش تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
سبەینێ لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێن
بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، لیژنەکان پێکبهێنێت.
No Comment! Be the first one.