چاویارنیوز _ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: سبەینێ یەکشەممە دەنگدانی تایبەت لە حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت. ژمارەی دەنگدەری تایبەتیش کە مافی بەشدارییان هەیە، 1,313,890 کەسە.
وتیشی: 809 بنکەی دەنگدان و 4501 وێستگەی دەنگدان تەرخانکراون بۆ دەنگدانی تایبەت.
سەبارەت بە ئاوارەکانیش لەدەنگدانی تایبەتدا، ڕایگەیاندووە، 26,538 دەنگدەری ئاوارە لە 27 بنکەی دەنگدان و 97 وێستگەی دەنگدانیان بۆ دابینکراوە کە لەهەمان کاتدا دەستپێدەکات و کۆتایی دێت.
سبەینێ لەدەنگدانی تایبەت ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ یەکشەممە، دەنگدانی تایبەت بۆ سەربازان و ئاوارەکان، لەسەعات حەوتی بەیانی دەستپێدەکات، یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەر بەشداریی تێدا دەکەن.
No Comment! Be the first one.