چاویارنیوز_ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا وتی،”لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارەیەكدام بۆ چارەسەری كێشەی مووچە”.
دەشڵێت، “ناكرێت حەوت بۆ هەشت مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردرێت، بەڵام پابەندیی كەوتووەتە سەر هەرێم و بەغداد كە پێویستە جێبەجێیبكەن”.
ئەم قسانەی خالید شوانی لەکاتێکدایە، ماوەی دوومانگ زیاترە، بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرتووە و داوا لەهەرێم دەکات پابەندی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەندبن.
خالید شوانی:
سودانی كێشەی مووچە چارەسەر دەكات
سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، کێشەی مووچە چارەسەر دەکات.

No Comment! Be the first one.